سروه‌ عه‌بدولواحید: هێرشكردنه‌ سه‌ر غالب محه‌مه‌د له‌ كاره‌ ترسنۆكانه‌كه‌ی مافیاكانی یه‌كێتی ده‌چێت  

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ سلێمانی هێرشكرایه‌ سه‌ر په‌رله‌مانتارێك و به‌ چه‌قۆ بریندار كرا، په‌رله‌مانتارێكی پێشووی گۆڕان رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌و كاره‌ ترسنۆكانه‌یه‌ له‌ مافیاكانی یه‌كێتی ده‌وه‌شێته‌وه‌.

سروه‌ عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر غالب محه‌مه‌د وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ له‌ سلێمانی ئه‌گه‌ر به‌ دڵی لایه‌نێكی سیاسیی نه‌جولێیته‌وه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین به‌ فیشه‌ك و چه‌قۆ و به‌رد بێده‌نگ بكرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی عێراق راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌و كاره‌ له‌ كاره‌ ترسنۆكانه‌كه‌ی مافیاكانی یه‌كێتی ده‌چێت و راست نیه‌ كه‌ دوای 24 كاتژمێر تاوانبارێك ده‌ستگیر نه‌كرێت، مه‌گه‌ر تاوانباره‌كه‌ باڵی گرت بۆ كوێ چوو.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: دڵنیام ئه‌و كه‌یسه‌ش وه‌ك كه‌یسه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵكوتینه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك سیاسی و په‌رله‌مانتار و نووسه‌ر دیزه‌ به‌ده‌ر خۆنه‌ ده‌كرێت، خه‌لكی سلێمانی به‌وه‌ مه‌شغول ده‌كه‌ن كه‌ له‌ گوندێكی سنوری هه‌ولێر بۆری ئاوی خواردنه‌وه‌ خراپ بووه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان له‌بیر ببنه‌وه‌.

 

Back to top button