ئیره‌ج مه‌سجدی له‌ باره‌ی پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی توندی ئاراس جه‌نگی ده‌داته‌وه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ توانی له‌سه‌ر زه‌وی داعش تێكبشكێنن، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ تۆمار بكه‌ن و ته‌واوی خاكی كوردستان له‌ داعش پاك بكه‌نه‌وه‌، بالیۆزی ئێران له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ پێشمه‌رگه‌ پاله‌وانێتیه‌كی بێ وێنه‌ی نواند و داعشیان تێكشكاند، له‌ كاتێكدا ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند بوو كه‌ پێشمه‌رگه‌ ته‌نها سێلفی له‌گه‌ڵ ته‌رمی داعشه‌كان ده‌گرت.

ئیره‌ج مه‌سجدی بالیۆزی ئێران له‌ عێراق رایگه‌یاند، راسته‌ ئێران له‌سه‌ره‌تاوه‌ هاوكاری پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ بوو له‌سه‌ر زه‌وی داعشی تێكشكاند و قاره‌مانێتیه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد، نه‌ك هیچ لایه‌نێكی دیكه‌.

ئه‌و لێدوانه‌ی بالیۆزی ئێران له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ئاراس جه‌نگی رایگه‌یاند بوو پێشمه‌رگه‌ هیچ رۆلێكی له‌ تێكشكانی داعش نه‌بوو به‌لكو فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان داعشی تێكیشكاند و پێشمه‌رگه‌ش سێلفی له‌گه‌ڵ ته‌رمی داعشه‌كان ده‌گرت.

 

Back to top button