بالیۆزی توركیا له عێراق به توندی وه‌ڵامی بالیۆزی ئێران له عێراق ده‌داته‌وه
دواى ئه‌وه‌ی ئیره‌ج مه‌سجدی بالیۆزی ئێران له عێراق رایگه‌یاند كه توركیا هیچ مافێكی نیه كه ده‌ست تێوه‌ردانی سه‌ربازی له نێو خاكی عێراقدا بكات به تایبه‌تی له سنوری شنگاڵ، قبووڵی ناکەن تورکیا دەستوەردانی سەربازی لە خاکی عێراقدا بکات، و له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی تورکیا رایگه‌یاندووه كه باڵیۆزی ئێران دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق ئامۆژگاریی تورکیا بکات.
فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا له وه‌ڵامی بالیۆزی ئێران رایگه‌یاندووه، “باڵیۆزی ئێران دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق ئامۆژگاریی تورکیا بکات.
ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێكی توند بۆ ئێران لێكده‌درێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌و پرسه سه‌ره‌تای كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوان ئێران و توركیا بێت له باره‌ی عێراق.