ئه‌حمه‌د سه‌فار: بڕیاره سبه‌ی شاندی هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له باره‌ی نووسینه‌وه‌ی كۆتا ره‌شنووسی بودجه بگاته به‌غدا
دوای ئەوەی چەندین جار شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سەردانی بەغدای کرد، ئێستا هەردوو لایەن نزیك بوونه‌ته‌وه له رێككه‌وتنی كۆتای كه به‌مه‌ش بودجه‌ی ساڵی 2021 عێراق له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت، په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یێنێت تەنیا ماوەتەوە لەسەر داڕشتنی رەشنووسێک بگەنە رێککەوتن و تاوەکو لە پڕۆژە یاسای بودجە تێیپەڕێنن.
د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه به پێی زانیاریه‌كان به مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆتا ره‌شنووسی بودجه‌ی عێراق بڕیاره سبەی شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.
شایه‌نی باسه، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)ی عێراق، كه له لایه‌ن كابینه‌ی مسته‌فا كازمییه‌وه له (21ی كانوونی یه‌كه‌می 2020) په‌سند كرا و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا بۆ په‌سندكردنی، به‌ڵام دوای چه‌ندین دانیشتن و گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران، تا ئێستا په‌سند نه‌كراوه.