دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له راپۆرته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا
خواكوڕك
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێـت، دەستەی دەستپاكی بە هاوكاری لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و دامەزراوەی (وێستمینستەر)ی بەریتانی بۆ دیموكراسی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ستراتیژی نیشتمانی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیيان لە هەرێمی كوردستان نووسیوەتەوە و ماوەی ستراتیژەكە بە پێنج ساڵ دیاریكراوە.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیه‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه، ته‌وه‌رێكی تایبه‌تی ته‌رخان كردووه به دۆسیه‌ی ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی و تیایدا هاتووه، بواری خۆپاراستن و شەفافیەت، جێبەجێكردنی یاسا و بەدواداچوونی دادوەری، هۆشیاری پەروەردەیی و فێركاری و ڕاهێنان و بەشداری كۆمەڵگە، هاوكاری لەگەڵ ئاژانسە نێودەوڵەتیيەكان بوارە سەرەكيیەكانی ستراتیژیه‌كه‌ن.
لێژنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه، لە ماوەی ساڵی 2016، كارەكانی دەستەی دەسپاكى بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، لە ماوەی ساڵێكدا (229) زانیاریی گەندەڵی بە دەستەی دەسپاكى گەیشتووە، لەگەڵ (156) هەواڵدەری. لە كۆی ئەمانەدا (191) حاڵەت بوونەتە داوای سزایی و (138) كەیس لە ژێر لێكۆڵینەوەدان، و (50) حاڵەتیش ئیحالەی دادگا كراون.
هه‌روه‌ها هاتووه، بە تێكڕا (362) كەس فەرمانی ئامادەبوون و دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە و لەم ڕێژەیەدا (301) حاڵەت جێبەجێكراوە. ئەو هێڵە گەرمەش كە لەنێوان دەستەی دەسپاكى و هاووڵاتیياندا كراوەتەوە، چالاكانە كاری كردووە و هاووڵاتیيان لە ڕێگای ئەم هێڵەدا بەشدار بوونە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
له‌باره‌ی چه‌كی بانكی و كێشەكانی وەبەرهێناندا كۆمەڵێك ئیجرائاتی دادوەری یاسایی كراون و لێكۆڵینەوە و ئیجرائات لەم دوو بوارەدا بەردەوام دەبن و لە ئایندەدا ئەنجامەكانی بە ڕوونی بە دیار دەكەون. هەروەها دیوانی چاودێری دارایی لە پڕۆسەی وردبینی و پێشكەشكردنی پڕۆژە و تێڕوانیندا ڕۆڵی دیاری هەبووە لە پڕۆسەكە.
ده‌شڵێت، لەپێناو سەرخستن و پاڵپشتیكردنی پڕۆسەكە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكدا لە 17ـی 4ـی 2016 گشت وەزارەت و دامەزراوەكانی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانی پابەند كردووە كە ڕێكاری پێویست و ئاسانكاری بۆ دیوانی چاودێریی دارایی بگرنەبەر بۆ ئەوەی دیوانی چاودێریی دارایی ئەرك و دەستەڵاتی بە باشترین شێوە جێبەجێ بكات.