ئه‌مڕۆ شه‌قامی 150 مه‌تری به‌ڕووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شه‌قامی 150 مه‌تری به‌ڕووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه و داواش له شۆفێران ده‌كات، به‌پێى رێنماییه‌كانی هاتووچۆ لێخوڕین له‌و شه‌قامه بكه‌ن.
له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتژمێر 8 ی به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌وه 28ى 2ى 2021 ، به‌مه‌به‌ستی هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی 150 مه‌تری به‌ڕوی شوفێران ده‌كرێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت: به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه شۆفێران سود له‌و شه‌قامه وه‌ربگرن به‌بپێی یاسا و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ به‌كاری بهێنن، خێراییه‌ش ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن كه له‌رێگه‌ی هێماكانه‌وه دیاریكراوه.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: خێرایی رێگاپێدراو بۆ لاینی چه‌پ 110 كیلۆمه‌تره له‌كاتژمێرێكدا، بۆ هه‌ردو لاینی ناوه‌ند 100 كیلۆمه‌تره له‌كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها بۆ لاینی لای راستیش، خێرایی رێگاپێدراو 80كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پێویسته له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ته‌نها له‌و لایه‌نه‌دا بڕۆن، به‌درێژایی ڕێگایهكهش لاینی خزمه‌ت هه‌یه له‌لای ڕاست كه ده‌توانن بۆحاڵه‌تی له‌ناكاو و وه‌ستان به‌كاریبهێنن.