جامیعەی عەرەبی ئامۆژگاری بەرهەم ساڵح دەكات
جامیعەی عەرەبی ئامۆژگاری بەرهەم ساڵح نوێنەری یەكێتی لە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەكەن كە خۆی بەكاروباری نێوان ئەمریکا و ئێران تێوەنەگلێنێت و بچێت كێشەی وڵاتەكەی چارەسەر بكات.
بەگوێرەی زانیاری ئاژانسەكان، لەمیانی هەوڵەكانی بەرهەم ساڵح بۆ نێوەندگیری ئەمەریکا و ئێران و دوورخستنەوەی گژی و ئاڵۆزییەكان لەناوچەكە، لەیەكەمین كاردانەوەدا سکرتێری جامیعه‌ی عه‌ره‌بی، له‌نامه‌یه‌کدا بۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی (سعودیه، میسر، ئه‌رده‌ن و ئیمارات) گوتویه‌تی: هانی به‌رهه‌م ساڵح بده‌ن کێشه‌کانی خۆی و وڵاته‌که‌ی له عێراق چاره‌سه‌ر بکات و نه‌چێته نێو دۆسیه‌ی پشتیوانی له ئێران چونكە ئێستا عێراق بەدەیان كێشەی سیاسی و ئەمنیدا تێدەپەڕێت، بابچێت ئەوانە چارەسەر بكات.