فڕۆكەیەكی سەربازی ڕووسى كەوتە خوارەوە،فرۆكه‌وانه‌كه‌ش گيانى له‌ده‌ستدا

سەرچاوە سەربازییەکانی سوریا بڵاویان کردەوە، کە ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەیەکی “هەلیکۆپتەر”ی ڕووسی لە نێوان گوندەکانی ڕیحانیە و قاسمیە کەوتووەتە خوارەوە، کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای ناوچەی تل تەمر لە پارێزگای حەسەکە، لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا .

بەپێی هەواڵێکی بەپەلە کە ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاوی کردۆتەوە :”ڕاپۆرتەکانی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی ڕووسی لە نێوان گوندەکانی ئەلرییە و ئەلقاسمیە، کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ناوچەی تل تەمر لە باکوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی حەسەکە،

هەروەها هەواڵی مردنی فڕۆکەوانەکە و برینداربوونی ئەندامانی دەستەی دیکەی دەستەی فڕۆکەوانی بڵاوکردووەتەوە”

بەپێی ئاژانسەكانی ھەواڵ:” سێ ئەندامی تیمی فڕۆكەكە بونەتە قوربانی.

Back to top button