مامۆستايه‌كى زانكۆ : كورد خێرى له پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق نه‌بينيوه
مامۆستايه‌كى زانكۆ ڕايدهگهينێت : پۆستى سه‌رۆككۆمار تهشريفاتيه و، كورد خێرى له‌و پۆسته نه‌ديوه. ده‌شلێت: ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌يى هه‌بێت له‌عێراق رێگاناده‌ن بگاته ئه‌و پۆسته.
د.هاوڕێ كه‌مال، مامۆستاى زانكۆ و شاره‌زاى ياسايى به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى ڕاگه‌ياند:” پۆستى سه‌رۆككۆمار هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى نيه كۆمه‌لێك ده‌سه‌ڵاتى تهشريفاتيه هه‌ندێك بڕياريش ده‌توانێ ده‌ربكات به‌ڵام پاش بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران يان په‌رله‌مانى عێراق.”
ئه‌و مامۆستايه‌ى زانكۆ، گوتيشى: له‌كاتى نووسينى ده‌ستوور ده‌بوايه پۆستى سه‌رۆككۆمار ده‌سه‌ڵاتى پێبدرايه له ده‌ستوور و بههێزبكرايه ئه‌وانه‌ى له‌و پۆسته‌دان و پێشتريش له‌و پۆسته بوونه هه‌وڵى چيان داوه له خانه‌قينه‌وه تا شنگاڵ بهكهركووكيشهوه كه‌ى شتێكيان كردووه بۆ ئه‌و ناوچانه و مادده‌ى 140 كه ماده‌يه‌كى دهستووريه ئه‌وان ڕۆليان لاواز بووه ڕاستييه‌كى سياسيه و، له‌لايه‌ك ده‌سه‌ڵاتى نيه له‌لايه‌كى تريش خۆ ديار شهخسيهتى سياسى گرنگه ئه‌وه‌نده بێ هه‌ڵوێسته بۆيه هه‌موولايه‌ك قهبووڵيان كردووه .
ده‌شلێت : له عێراق ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌يى هه‌بێت ئه‌سته‌مه بگاته پۆستى سه‌رۆككۆمار ئه‌وه‌ش ڕاستيه و له عێراق قه‌بووڵى ئه‌وه ناكرێت.
د. هاوڕێ كه‌مال زياتر گوتى :” پێويسته ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆككۆمار كارى له‌سه‌ر بكرێت له‌لايه‌ن سه‌ركردايه‌تى كورده‌وه، چونكه قهزييهكى گه‌وره‌يه، هه‌زار ساڵه له‌و ووڵاته وه‌كو كورد دهچهوسێينهوه با هه‌زار ساڵى تريش نهچهوسێينهوه چونكه وه‌كو كورد خێرمان له پۆستى سه‌رۆككۆمار نهبينيهوه.