سبه‌ى لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤايرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
سبه‌ى دووشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواى توندكردنى رێكاره‌كان ده‌كات .
ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر رایگەياند، سبەی ليژنەی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان كۆدەبێتەوە .
پارێزگارى هه‌ولێر گوتيشى :” كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مجاره بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندروستی له هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و هه‌روه‌ها پێداچوونەوە بە بڕيارەكانی كه پێشتر دراون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤايرۆسى كۆرۆنا ده‌كرێت .
خۆشناو زياتر گوتى : وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوای له لیژنه‌كه كردووه، رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤايرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان توندتر بكرێن .