چاودێرێكى سياسى : تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گه‌رماوگه‌رم، گرنگی سه‌قامگیری و به ئارامی مانه‌وه‌ی هه‌ولێرمان بۆ ده‌رده‌خات.
چاودێرێكى سياسى ده‌لێ : زۆر به ڕوون و ئاشكرا له كاردانه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێر، سه‌نگ و قورسایی هه‌ولێری پایته‌خت وه‌ك سه‌نگه‌ری هه‌ره پێشه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دژی تیرۆر ده‌ركه‌وت، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گه‌رماوگه‌رم، گرنگی سه‌قامگیری و به ئارامی مانه‌وه‌ی هه‌ولێرمان بۆ ده‌رده‌خات.
د. ڕێبین سه‌لام ، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، ڕايگه‌یاند، له مووشه‌كبارانه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت ته‌نیا چیاكان دۆستی كورد نین، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانیش دۆستن، زۆر به ڕوون و ئاشكرا له كاردانه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه، سه‌نگ و قورسایی هه‌ولێری پایته‌خت وه‌ك سه‌نگه‌ری هه‌ره پێشه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دژی تیرۆر ده‌ركه‌وت، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گه‌رماوگه‌رم، گرنگی سه‌قامگیری و به ئارامی مانه‌وه‌ی هه‌ولێرمان بۆ ده‌رده‌خات.
د. رێبین گوتيشى ، پێگه‌ی جیۆستراتیجی شارى هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان له پێگه‌یه‌تی وشك و برنگ و ناجۆره‌وه، كرا به پێگه‌یه‌كی ته‌ڕوبڕی وا كه سه‌رجه‌م وڵاتان به‌یار و نه‌یاره‌وه له‌وه حاڵی بن كه ئارامی هه‌رێمی كوردستان به‌نده به ئارامی هه‌ولێره‌وه، ئارامی عێراقیش به‌نده به ئارامی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئارامی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینیش به‌نده به ئارامی عێراقه‌وه، پاشان ئارامی جیهانیش دوای ئارامی و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دێته دی”.