حكومەتی هەرێم 356 كەس دادەمەزرێنێت
خواكوڕك
لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی ئەنجوومەنی وەزیرانی (356) دەرچووی زانكۆی پزیشكی لەهەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكان دامەزراندووە،ئەو دامەزراندنە بەگوێرەی پێداویستی ئەو پسپۆریانە بووە كە وەزارەتی تەندروستی پیویستی بووە”.
دامەزراندنی ئەو 356 دەرچووەی كۆلێژی پزیشكی بەگوێرەی، پێداویستی و ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تهندرووستی پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان دهبێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو دەرچووانەی بڕیاری دامەزراندنیان لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دراوە, دەرچووی زانكۆكانی سهڵاحەددین, سلێمانی و دھۆكن و لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی بووە.