به‌رهه‌م ساڵح له به‌غدا زه‌ویه‌كی 4000 مه‌تری بۆ كالێی كچی وه‌رده‌گرێت به به‌های ملیۆنان دۆلار
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به‌شێك له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان ره‌خنه‌یان له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی كۆماری عێراق گرت له به‌رامبه‌ر بێده‌نگی له‌و زولمه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، رۆژنامه‌نووسێكی عێراق هۆكاری بێده‌نگی به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرا ده‌كات ده‌ڵێت له به‌رامبه‌ر بێده‌نگیه‌كه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری وه‌رگرتووه‌و هه‌روه‌ها كچه‌كه‌شی زه‌ویه‌كی 4000 مه‌تری له به‌غدا پێدراوه.
عه‌لی قوته‌یبی نووسه‌ر و چاودێری سیاسی عێراقی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند، به‌رهه‌م ساڵح خراپترین سه‌رۆك كۆمار بووه بۆ گه‌لی خۆی وه بۆ عێراقیش، چونكه به‌به‌رچاوی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستوور خراوه‌ته به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌یه‌كی عێراق و زولم له هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد و سونه ده‌كرێت و فیدرالیه‌ت له عێراق كه‌وتۆته ژێر پرسیار.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌شنوسێت، زانیاره كۆكراوه‌و پشتڕاست كراوه‌كان ئه‌وه ده‌ر ده‌خه‌ن كه به‌رهه‌م ساڵح ده‌می چه‌ور كراوه‌و ده‌یان ملیۆن دۆلاری پێدراوه له به‌رامبه‌ر بێده‌نگیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق پێدراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌ی ئه‌و چاودێره نووسیویه‌تی، به‌رهه‌م ساڵح زه‌ویه‌كی له شوێنێكی گرنگی به‌غدا به به‌های ملیۆنان دۆلار كه رووبه‌ره‌كه‌ی 4000 مه‌تره بۆ كاڵێی كچی وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش هۆكاری بێده‌نگی به‌رهه‌م ساڵه.