له ئه‌لبوكه‌مال دوو بنكه‌ی سه‌ر به میلیشكانی ئێران ته‌قێندرانه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا له تۆله‌ی هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، میلیشاكانی سه‌ر به ئێرانی له نێو خاكی سوریا بۆردوومانكرد كه بووه هۆی كوژرانی 22 چه‌كداری سه‌ر به میلیشاكان و وێرانكردنی 11 پێگه‌ی میلیشاكان كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان جارێكی دیكه هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆردوومانكران.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌مێك له مه‌و به‌ر دووته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی له رۆژهه‌ڵاتی دێره زوورو له دوو بنكه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ر به میلیشاكانی ئێران روویاندا گومان ده‌كرێت له رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدرابن چونكه له ئێستادا به ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سوڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاند كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌كان هه‌ردوو بنكه سه‌ربازیه‌كه‌ی میلیشاكان به ته‌واوه‌تی وێران بوونه، به‌ڵام تا ئێستا زیانه گیانیه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كان رانه‌گه‌یێندراون.