به‌رهه‌م ساڵح نه‌مانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ مانای كۆتا هاتنی عێراقه‌، بۆیه‌ حه‌شد جێگای شانازیی هه‌موو عێراقیه‌كانه‌

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ فه‌توایه‌كی ئاینی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی داعش دامه‌زرا، به‌ڵام دوای دامه‌زرانی بووه‌ دارده‌ستی وڵاتی ئێران و بوونه‌ هۆی ده‌ست گرتن به‌سه‌ر چه‌ند سێكته‌رێكی گرنگ له‌ عێراق و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر بریاری سیاسی و دارایش هه‌یه‌ له‌ عێراق، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كاماری عێراق رایده‌گه‌یێنێت نه‌مانی حه‌شدی شه‌عبی مانای كۆتای هاتنی عێراق.

 

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ میانه‌ی چاوكه‌وتنی به‌ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ قوربانی دانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوو له‌ رابردوو توانی عێراق رزگار بكات، له‌و كاته‌ی سوپا شكستی خوارد حه‌شدی شه‌عبی هاته‌ مه‌یدان و عێراقی پاراست.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری عێراق راشیگه‌یاندووه‌ حه‌شدی شه‌عبی جێگای شانازی هه‌موو عێراقیه‌كانه‌وه‌ نه‌مانی حه‌شدی شه‌عبی مانای نه‌مانی عێراقه‌ بۆیه‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌موو پشتگیریه‌كی خۆی بۆ میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی دووپات ده‌كاته‌وه‌.

Back to top button