دژه تیرۆری یه‌كێتی ده‌ستی به‌سه‌ر كامێرای چاودێری ماڵی غالب محه‌مه‌د و گشت كامێراكانی نزیك ماڵیان داگرتووه نایداته‌وه به پۆلیس
دوای ئه‌وه‌ی له سلێمانی غالب محه‌مه‌د له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و بریندار كرا، دژه تیرۆری یه‌كێتی چووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و له بری پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر كامێراكانی چاودێری ماڵان و ماڵه‌كه‌ی غالب محه‌مه‌د داگرتووه و نایادته‌وه پۆلیس.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك شه‌وی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری عێراق له سلێمانی هێزێك كه ده‌گوترێت سه‌ر به دژه تیرۆری یه‌كێتی بووه، چووه‌ته ماڵی غالب محه‌مه‌د و شوێنی رووداوه، ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كامێرایانه داگرتووه كه تاوانباره‌كه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی سلێمانیش نه‌یویست ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بده‌ین له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ده‌زگای میدیای خواكوڕكی ناردووه و پارێزراوه، نووسیویه‌تی پێنه‌دانه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه به پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی رێككاری یاسای بگرێته به‌ر و بردنی سه‌رجه‌م كامێرا‌كان له لایه‌ن دژه تیرۆر گومانی دروستكردووه‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆكاری تا ئێستا نه‌توانراوه تاوانباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌فسه‌ره نووسیویه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك كه گوایه وێنه‌ی تاوانباره‌كه‌یه دیسان گومان ده‌خاته سه‌ر كه‌یسه‌كه و له‌وه ده‌چێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی كه‌یسه‌كه به‌ڵارێدا ببرێت، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هاووڵاتیانیش گومانیان له‌وه هه‌یه كه ئه‌و كه‌سه هێرشبه‌ره‌كه بێت و تا ئێستا نازاندرێت كه‌سه‌كه كێیه‌و هۆكاری هێرشه‌كه چی بووه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی نووسینكه‌ی ده‌لێت، پێویسته دژه تیرۆر له بری پێدانی زانیاری به په‌یجه‌كانی سۆشیال میدیای نزیك له خۆی زانیاریه‌كانی به پۆلیس دابوایه تا كه‌سه‌كه ده‌ستگیر بكرێت.