ميليشاكانى سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێراقه‌وه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر كۆشكی شاهانه‌ی سعودیه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی هێرشێك له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر كۆشكی شاهانه‌ی سعودیه‌، ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس  له‌ زاری به‌رپرسێكی سه‌ر به‌ میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له‌ ئێران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ی مانگی رابردوو له‌ عێراقه‌وه‌ ركراوه‌ته‌ سه‌ر سعودیه‌و حه‌شدی شه‌عبی له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجامی داوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ر پرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ ئاژانسی جیهانی ئاسۆشێتد پرێسی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ له‌ رێگای سێ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و ئامانج لێی كوشتنی به‌ر پرسانی باڵای سعودیه‌ بوونه‌، چونكه‌ دوژمنی سه‌ر سه‌ختی حه‌شد و ئێرانن.

ئاشكرا بوونی زانیاریه‌كان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ تۆله‌ی هێرشی هه‌ولێر له‌ سوریا میلیشاكانی بۆردوومانكرد و پێشبینی ده‌كرێت له‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سعودیه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ میلیشاكانی نزیك له‌ ئێران بۆردوومان بكرێن

Back to top button