ئێران و توركیا لەسەر پەكەكە بووە شەریان
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی رووداو بالیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند”دەبێ تورکەکان بگەڕێنەوە بۆ هێڵ و سنوورە نێودەوڵەتییەکانی خۆیان و ئاسایشی عێراق لەلایەن خودی عێراقییەکانەوە دابین بکرێت، هەروەها گوتیشی شنگال هیچ پەیوەندییەکی بە تورکیاوە نییە تاوەکو بڕیاری لەسەر بدات”.
لەبەرامبەر دا فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق وەڵامی ئیرەج مەسجدی دایەوە، “تۆ دوایین کەسی بتوانی ئامۆژگاریی تورکیا بکەیت سەبارەت بە رێزگرتن لە سنووری عێراق”.
هەر لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاندووە” ئەنقەرە چاوەڕوانی ئەوە لە تاران ناکات دژایەتیی “شەڕی تیرۆر” بکات، بەڵکو چاوەڕوان دەکات، لەگەڵیان بەشداری شەڕەکە بێت.
هەروەها ئێران لە وڵاتەكەی دا بالیۆزی توركیا لەبارەی لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا بانگێشت كردووە، رایگەیاندووە”لێدوانەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیایی تۆمەتێكی نادادپەروەر و قبوڵنەكراوە” وەسف كردووە”.
هەر لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی توركیا بانگێشتی محەممەد فەرازمەند، باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە لە بەرامبەر لێدوانەکانی باڵیۆزی ئێران لە عێراق بانگهێشتکراوە کە باسی لە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لەلایەن تورکیاوە کردووە.