سودەکانی گۆشتی قاز

پسپۆرانى بوارى تەندروستى و خۆراک جەخت لەوە دەکەنەوە کە گۆشتى قاز یەکێکە لەو گۆشتانەى کە بەهاى خۆراکى زۆر بەرزە و یەکێکە لەو خۆراکانەى کە هەم بۆ بە تامیەکەى هەمیش بۆ ئەوەى کە زۆرترین وزە دەبەخشێتە مرۆڤ بەناوبانگە و لەناو کوردەواریشداگرنگى پێدراوە و بە یەکێک لە بەتامترین خۆراکەکان دادەنرێت.
هەندێک لە سودەکانی گۆشت قاز

*بۆ ئەو کەسانەى گرفتى لاوازى و کەمى کێشیان هەیە ئەوا خواردنى باڵى قاز بەسوودە.

* زۆرترین بڕى وزە دەبەخشێتە جەستە و بۆ ئەو کەسانەى کارى گران یان وەرزش دەکەن بایەخەکەى چەند قات دەبێتەوە.

* جگەر و باڵى قاز یارمەتى دروستبوونى خوێن دەدەن و بۆ کەم خوێنى بەسوودن و لێدانى دڵ رێک دەخەن.

* رۆنى قاز بۆ گورچیلە، چارەسەرى کۆکە، گڕیی دەنگ و سووتانەوەى گەدە بەسوودە.

* خواردنى گۆشتى قاز بۆ چارەسەرى کۆ ئەندامى هەناسە و تەنگەنەفەسی باشە.

Back to top button