پەرلەمانی کوردستان : ئەندامێکی نوێی فراکسیۆنی پارتی سوێندی یاسایی دەخوات
ئەندامێکی نوێی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، سوێندی یاسایی دەخوات.
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1-3-2021، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ژمارە 1ـی ئاسایی ساڵی سێیەمی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
یەکێک لە بەرنامەکانی کاری کۆبوونەوەکە، سوێندخواردنی هەڵکەوت ئەنوەرە وەک ئەندامی نوێی پەرلەمان لە فراکسیۆنی پارتی، کە لە شوێنی ئومێد خۆشناو دەبێتە ئەندامی پەرلەمان.