کەشناسی هەرێم : بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی سێشه‌ممه 2/3/2021، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى كه‌مێك بارانبارین له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه.