دۆناڵد ترەمپ: بە بەهێزى دەگەڕێمەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پارتێکى نوێ دروست ناکات، بەڵام بە بەهێزى دەگەڕێتەوە، دەشڵێت: چوار ساڵى ناوەزەم پێشکەشکرد، بەڵام زۆرم ماوە ئەنجامى بدەم.

دواى زیاتر لە مانگێک لە جێهێشتى کورسى سەرۆکایەتى ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ جارێکى دیکە دەرکەوتەوە و رایگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەمەوە کە باس لە دروستکردنى پارتێکى نوێ دەکەن، من لە کۆمارییەکان جیانابمەوە و لە هەموو کاتێک یەکگرتووتر و بەهێزتر دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ کە لە کۆنفرانسى کۆنسێرڤەتیڤەکان بەشداریکرد وتیشى: هەموومان گەشتێکى سەرسوڕهێنەرمان دەستپێکرد، بەڵام هێشتا گەشتەکە کۆتایى نەهاتووە و دەرفەت ماوە بۆ جارى سێیەم لە دیموکراتەکان ببەمەوە، دەشزانم ” بیرم دەکەن”، بۆیە بە بەهێزى دەگەڕێمەوە.

.

Back to top button