دژەتیرۆری كوردستان كوژرانی گەورە تیرۆرستێكی راگەیاند
خواكوڕك
ئەمڕۆ چوارشەممە 15-2-2017 لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە پێگەی سەر بە دژە تیرۆری كوردستان، به‌رپرسی پۆلیسی سه‌ربازیی ویلایه‌تی نەینەوا له هێرشێکی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپەیمانان لە لای راستی موسڵ کوژرا.
هەروەها دژە تیرۆر ئەوەش ئاشكرا دەكات، به گوێره‌ی زانیارییه‌کان رۆژی 14-2-2017، له ئه‌نجامی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان له لای راستی شاری موسڵ گەورە تیرۆرستی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، (حەقی ئیسماعیل عوید حەیدەر)، ناسراو به ئەبو ئەحمەدە و به‌رپرسی پۆلیسی سه‌ربازیی داعشە لە ویلایه‌تی نەینەوا،
هەروەها دژە تیرۆری كوردستان لە پەیچی تایبەتی بەو دەزگایە ئەوەش ئاشكرا دەكات كە لەگەڵ ئەبو ئەحمەدە هاوكارێكی كە لەگەڵ خۆی دا كوژراوە”.