ئێران میلیشیاكان دژی ئەمریكا بەكاردێنێت

لەگەڵ زیاتر بوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، پاش ئەوەی ئەمریكا پێشتر ڕەتیکردەوە بەشداری بکات لە کۆبوونەوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەسەر دۆسیەی ناوكی.

ئێران جارێكی تر لە عێراق فشار بۆ سەر ئەمریكا دروست دەكات لە ڕێگەی میلیشیاكانەوە.

لای خۆشییەوە، دوێنێ میلیشیای حەشدی شەعبی عێراق لە بەیاننامەیەکدا تەئکیدی کردەوە، کە چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی وردەکاری ئەو ھێرشە بووە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یەکێک لە ناوەندەکانی بەتالیۆنەکەی لە سنوری سوریا و عێراق کردە ئامانج و تۆڵە دەكەنەوە.

سەرچاوە : ئەلعەرەبیە

Back to top button