په‌رله‌مانى كوردستان داوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسی راده‌ستكردنی (مسته‌فا سه‌لیمی) ده‌كرێت
له‌باره‌ی راده‌ستكردنی “مسته‌فا سه‌لیمی”، كه تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه لیژنه‌كانی ناوخۆ و مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای ئاشكراكردنی ڕاستى ئه‌و كه‌يسه ده‌كه‌ن، كه به یاداشتێك مانگی نیسانی ساڵی رابردوو ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه، داواش ده‌كه‌ن ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له كه‌يسى مسته‌فا سه‌ليمى كه كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت.
رزگار عیسا سوار، له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانییدا له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه گوتی: “له 21ی ماگى نيسانى 2020 یاداشتێكمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تيی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، له‌سه‌ر كه‌یسی ڕاده‌ستكردنی (مسته‌فا سه‌لیمی)، تا وه‌كو ئاڕاسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، دواتر له 23ی مانگى نیسانی 2020، به نووسراوی ژماره (729) له لایه‌ن دیوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان وهڵاماندراوهتهوه، كه لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته پێكهێنراوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامێك نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌مان یاداشت ده‌كه‌ینه‌وه، داواش له جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، ئه‌نجامی ئه‌و لیژنه‌یه‌مان بۆ روونبكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی راستی بابه‌ته‌كه بۆ رای گشتی ئاشكرا ببێت”.
رزگار عیسا سوار له وه‌ڵامى پرسيارى رۆژنامه‌نووسان گوتی: “هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و یاداشته‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانى كوردستان كرابوو، پاشكۆیه‌ك هاوپێچ كراوه، كه زانیاری ورد له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی (مسته‌فا سه‌لیمی) تێدایه، بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوابكه‌وێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و یاداشته‌مان واژوو كردووه، به‌داوداچوون ده‌كه‌ین، تا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی، كه وه‌ڵامی درووستمان پێبگات، ئه‌و راستییه بۆ رای گشتی ئاشكرا ببێت”.
رزگار عيسا سوار زياتر گوتى: “ئه‌و كه‌سه‌ی په‌نای بۆ كوردستان هێنابوو، بۆ ئه‌وه‌بووه، كه ژیان و كه‌رامه‌تی پارێزراو بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه، خوالێخۆشبوو ڕاده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه، بۆیه له‌چوارچێوه‌ی پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ، پێویسته ئه‌و ڕاستییه ئاشكرا ببێت، ئێمه ناوه‌ستین و له به‌دواداچوون به‌رده‌وام ده‌بین، تا راستییه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا ببێت”.
مسته‌فا سه‌ليمى خه‌لكى شارى سه‌قزى رۆژهه‌لاتى كوردستان بوو دواى هه‌ڵاتنى له زيندانى رژێمى ئێران په‌نای بۆ باشووری كوردستان هێنا، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی شاهێده‌كان، له‌لايه‌ن كه‌سانى ناسراو و ده‌ست رۆيشتوو ڕاده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه و له 11ی مانگى 4 ى 2020 له ئێران له سێداره دراوه .