چاودێرانى سياسى: ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان بە نوێنەر و سەکردەی دەنگە ئازادەکانی کوردستان دەناسێنن، خۆیان مێژوویەكیان ھەیە لە کوشتنی دەنگە ئازادەكان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/03/تيرۆر.jpg)
چاودێرانى سياسى له وه‌ڵامى ئه‌و كه‌مپينجيانه‌ى كه له شارى سلێمانى ماوه‌يه‌كه ده‌ستيان پێكردووه له دژى بڕيارى دادگا و، سه‌روه‌رى دادگا له هه‌رێمى كوردستان ده‌لێن : ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان بە نوێنەر و سەکردەی دەنگە ئازادەکانی کوردستان دەناسێنن، خۆیان مێژوویەكیان ھەیە لە کوشتنی دەنگە ئازادەكان به بێ ئه‌وه‌ى له رێگاى دادگاوه دۆسيه‌كان يه‌كلايبكرێنه‌وه ئه‌گه‌ر كێشه‌يه‌كيان له‌گه‌ڵيان هه‌بێت.
چاودێرێكى سياسى له شارى سلێمانى ده‌لێت : ” ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان بە نوێنەر و سەکردەی دەنگە ئازادەکانی کوردستان دەناسێنن، خۆیان مێژوویەكیان ھەیە لە کوشتنی دەنگە ئازادە و دژەکانی زۆنەکەیان! چەشنی پابلۆ ئیسکۆبار ھەڵمەتێکیان ڕێکخستووە بەناوی (فیشەك یان پارە)! جا ھەر کەسێك بە گوێ ڕاکێشان ھاتبێتە ژێر بار و بە پارە و بەرتیلەکەیان ڕازی بوبێت، بەسوکی لە ھەڵمەتەکەیان دەرچووه كه ديارن خه‌ريكى چين و چيان بۆ ده‌كه‌ن! ھەر کەسێکیش گوێ ڕاکێشان و ئاگادار کردنەوەکانی بەھەند وەرنەگرتبێت، چارەنوسی وەکو (گۆرانی کڵاوێن و لەیلای کوردسات و بەکر عەلی شاعیر و زانای قایمقام و سۆرانی مامە حەمە و حیمایەکەی مام جەلال و ئامانج بابانی و لانە محه‌مه‌د و كاوه گه‌رميانى و مسته‌فا سه‌ليمى و ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به‌هۆى خيانه‌تى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر له ساڵى 2017 شه‌هيد بوون و چه‌ندانى تر ) بووە .”
ده‌شلێت :” ھەندێك جار بۆ تەواوکردنی چالاکیەکەیان کەسانێك دەکەنە قوربانی کە ھیچ پەیوەندی بەبابەتەکەوە نیە! لەوانە (ھانۆ)ـی کوڕی ئامانج بابانی.
چاڵاكوانێكى بوارى مافى مرۆڤيش ده‌لێ : ” ڕۆژنامەنووس کوژ و کورد فرۆشەکه‌كان ئامانجیان لە دژایەتی کردنی دادگا و دادوەر ئەوەیە شتێك بوونی نەمێنێت بەناوی دادگا و دادوەرەوە! ئەوان بڕوایان بە ھێزی چەك ھەیە! دەیانەوێت ھەر کەس لەقسەیان دەرچوو وه بویە سەرئێشە بۆیان، بەدەستی خۆیان بێدەنگیان بکەن! ئەوان دەیانەوێت کەس و لایەنێك نەمێنێت کە ببێتە بەربەست لەبەردەم جاشایەتی و گوێڕایەڵيکردنی ئاغاکانیان بۆيه‌ش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كارييه‌يان له دژى دادگا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێكردووه.
ده‌شلێت:” چاڵاكوانانى زونى سه‌وز ناوچه‌گه‌رێتيه‌كى زۆر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێك له شارى هه‌ولێر ياخود دهۆك تووشى كێشه‌يه‌كى ياسايى ببێت و هه‌رچه‌نده به‌ياسا له‌گه‌ڵيان كراوه له شارى سلێمانى كه‌مپينيان بۆ رێكده‌خه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌شارى سلێمانى بكوژرێت ياخود بريندار بكرێت چاڵاكوانه‌كان بێده‌نگ ده‌بن و هيچ قسه‌يه‌ك ناكه‌ن.