گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندروستی و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه له دوای كۆبوونه‌وه‌كه گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازدا.
جوتار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاریدا كه پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بێت.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه بڕیار درا كه رۆژه‌كانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی و شه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی خواروو ناوه‌ڕاستی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند به هۆی ئه‌وه‌ی به هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوانی كۆرۆان بڕیاریدا كه دوای كاتژمێری 12ـی شه‌و چه‌ند شوێنێكی گشتی دابخرێن و رێككاره‌كانی خۆ پارێزی توند تر ده‌كرێن.