پۆمپیۆ: نه‌رمی نواند بۆ ئێران كاره‌ساتی بۆ ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێده‌كه‌وێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نویی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن ئاماده‌یی خۆیی نیشاندان بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران به مه‌رجێك ئێران ده‌ست هه‌ڵبگرێت له پیتاندنی یۆرانیۆم له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یێنێت نه‌رمی نواندن بۆ ئێران كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه كه وادیارە تیمە نوێیەکەی بایدن دەگەڕێتەوە بۆ نەرمی نواندن بەرامبەر ئێران. ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات ئه‌وا بۆ ئه‌مریكا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست “کارەساتبار” دەبێت، وه جیهان هەمووی سوودمەند دەبێت کاتێک ئەمریکا چاونەترس و بوێر و بەهێز دەبێت.
هه‌روه‌ها وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا راشیگه‌یاندووه ” پێشتر ئێمه كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی كرده‌یمان گرته به‌ر و به چاو نه‌ترسانه رووبه‌ڕووی ئێران بوینه‌وه سه‌یركه‌ین پێمان دەگوترا ناتوانن سزا بەسەر ئایەتوڵڵاکانی ئێران‌دا بسەپێنن و ناتوانن ناردنی پارەی کاش بۆ سەرکردایەتی ئێران بوەستێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ن جەنگ روودەدات. بەڵام ئێمە ئەوەمان کرد و جەنگیش رووینەدا”.
هه‌روه‌ها له باره‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند هیچ كات سولەیمانی نەیتوانیوە کێشە بۆ ئەمریکا دروستبکات”.