خۆپیشاندان لە پارێزگای واستی  باشووری عێراق به‌رده‌وامه‌ و جارێكی دیكه‌ گرژی دروست بوو

 

لە شاری دیوانییە باشووری عێراق، خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لە میانیدا خۆپیشاندەران داوایان کرد پارێزگاری پارێزگاکە، زوھێر شەعلان دەستلەکار بکشێنێتەوە.

 

میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه‌کە دەیان خۆپیشاندەر لە بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە لە ناوەڕاستی شارەکە گردبوونەتەوە و داوایانکردووە کە پارێزگار، زوھێر شەعلان بەھۆی خراپی بەڕێوەبردن دەستلەکار بکشێنێتەوە.

 

هه‌روه‌ها شایه‌تحالێكیش به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌، لە میانی خۆپیشاندانەکەی شاری واست، پێکھەڵپژان لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا، رووی نەداوە.

Back to top button