پەیامی نێچیرڤان بارزانی دهربارهى پەسەندكردنی یاسای ئافرەتانی رزگاربووی ئێزدی
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا رایگهیاند، بەبۆنەی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای ئافرەتانی رزگاربووی ئێزدييهوه له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاسی هەموو فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق دەكەم. ئەوە هەنگاو و دەستپێكێكی گرنگە بۆ قەرەبووكردنەوەی خوشك و برایانی ئێزدیمان و دڵنیاییدان لە بایەخدان بە پاراستن و ژیانیان.
له پهیامهكهدا، كه سایتی سهرۆكایهتی ههرێم بڵاویكردووهتهوه، هاتووه: “داوا دەكەین بە شێوەیەكی خێرا دهست بە جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكانی ناو یاساكە بكرێت، چونكە بارودۆخی هەموو ئافرەتە رزگاربووە ئێزدییەكانمان و منداڵ و خێزانەكانیان پێویستی بە هاوكاريی خێرا و هەمەلایەنەیه”.
ههروهها هاتووه: “خوشك و برایانی ئێزدی دووچاری كۆمەڵكوژییەكی زۆر گەورە و وەحشیگەرییەكی زۆر بوون بە رفاندنی ئافرەتان و منداڵانیان و كۆمەڵكوژكردنی پیاوەكانیان، سەرەڕای وێرانبوونی زۆربەی دەڤەری شنگال و دەربەدەربوونی زۆربەی خەڵكی ئێزدی كە بێگومان ئەوەش پێویستی بە ئاوڕدانەوە و بڕیاری زیاترە بۆ ئەوەی هەموو ئێزدی دڵنیا بن كە دەتوانن بە دڵنیاییەوە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و دەستی ئاوەدانكردنەوە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەگاتە ناوچەكەیان، هەنگاوی گرنگیش بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكانی رێككەوتننامەی شنگالە”.
له كۆتایی پهیامهكهدا هاتووه: “ئێمە لە رێگەی نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانى ئێزدييهوه توانیومانە تا ئێستا (3,545) ئافرەت و پیاو و منداڵی ئێزدی رزگار بكەین، خوشك و برايانى ئێزدى دڵنيا دهكهينهوه كه وەك ئەركی خۆمان بە هەموو شێوەیەك بەردەوام دەبین بۆ رزگاركردن و ئاشكرابوونى چارهنووسى ئەو (2,768) ئێزدیەی تا ئێستاش ونن”.