نرخی نه‌وت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی

ئه‌مڕۆ سێشەممە 2ی ئازاری 2021، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 91 سه‌نت مامەڵەی پێوەده‌كرێت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بە 59 دۆلار و 83 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.

چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەدا وڵاتانی هەرناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی (ئۆپیک +) کۆببنەوە و پرسی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و توندکردنەوەی رێکارەکان بۆ رێگریکردن لە لەدابەزینی بەهای ئەو وزەیە تاوتوێ بکەن، بەوهۆیەش ئەمڕۆ بەهای نەوت بەخێرایی دابەزی لەکاتێکدا دوێنێ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بە 65 دۆلار و 44 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.

Back to top button