سیناریۆ نوێیەكانی فەزیحەتی هێرشەكەی سەر غالب محەمەد ئاشكرا دەكرێت
لەگەڵ بڵاو كردنەوەی وێنەكەدا، هەریەكە لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، ئەو هێرشەی سەر پەرلەمانتاری عێراقی (غالب محەمەد)یان شەرمەزار كردوو و بەتووندی ئیدانەیان كرد، داواشیان لە هێزە ئەمنیەكان كرد پەلە بكەن لە دەستگیر كردنی تاوانبار”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، سەرەتا كە پەلاماری غالب محەمەد درا، میدیاكانی ئەو لایانانەی كە دەیانەوێت دۆسیەكە بە سیناریۆی جۆڕاو جۆڕ ئاراستە بكەن، هەڵەیەكی گەورەیان كردوو، لەو بارەیەوە ئەفسەرێكی سەر بە هێزێكی ئەمنی ئەوەی بە لێژنەكە گوتووە، كە بڵاو كردنەوەی وێنەكە لەلایان میدیاكاندا، سیناریۆكەی بەتەواوی شكەست پێ هێناوە، ئێستا جگە لە راستی لەبارەی ئەو كەیسە هیچ رێگایەكی تری نیە، بۆ قەناعەت پێ هێنانی خەڵك.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، باڵێكی سیاسی ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە ئێستا بەشێكی هێزە ئەمنیەكانی ئەو شارەی لەژێر دەست دایە، دەیەوێت بە سیناریۆی جۆڕاو جۆڕ دۆسیەكە دابخات، بەڵام ئەوەی كە ئێستا كار لەوە دەرچووە بە بێدەنگی دابخرێت، بوون و هاتنە سەر خەتی ( بەشێكی ئەو كەسانەی كە بە “كەسانی ئەندام پەرلەمانتاری دژە پارتی و نووسەری دژە پارتی و كەسایەتی دیاری ناو ئەو دژە پارتیە، بۆتە، بابەتێك كە دەبێت لایانی ئەمنی شارەكە، رەچاوی پێگەیان بكات، چونكە ئەوان هەر لەسەرەتاوە بە نیازی خستنە سەر پارتی هاتنە سەر خەت.
چاودێرانی دۆسیەكە رایدەگەێنن میدیاكانی باڵێكی ناو یەكێتی هەر لەسەرەتای رووداوەكە بە مانشێتی زۆر تووند و بەئاشكرا ئەوەیان بڵاو كردەوە، كە گوایە دوای هێرشە تووندەكانی غالب محەمەد بۆ پەر پارتی ناوبراو هێرشی كرایە سەر و بریندار كرا، ئەم پەلەیە لەمیدیاكاندا زیاتر دۆسیەكە روونتر كردەوە، كە روودانی پەلاماردانەكە بەئاشكرا بۆ لێدان لە پارتی دروست بووە، ئیتر ئەوە بووە روونترین شت لەناو ئەو دۆسیەیە”.
هەر لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی ئەوەیان ئاشكرا كردووە، ئاشكرا بوون و نەبوونی هێرشەكەی سەر غالب محەمەد، ئەوەی سەڵماندووە، كە ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی عێراق سەر بە دەزگایەكی ئەمنی و لەژێر سێبەری باڵێكی ناو یەكێتیە، واتا پیاوی بەكارهێنراوی لایانێكی ناو یەكێتیە، بوونی سیناریۆی لەو شێوەیەش و خەرق كردنی راستیەكانیش لەو بارەیەوە نیشانە و رەگەزی بەهێزی ئەوەن كە غالب محەمەد پیاوی ئەو باڵەی ناو یەكێتیە و بەكار دەهێنرێت بۆ لێدان لە لایانی ركابەرە سیاسیەكان.
هەر بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كردوویەتی، پەیچێكی سەر بە باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی، بەناوی (سلێمانی میدیا) چەندین نووسینی بڵاو كردۆتەوە، كە تێدا بەروونی دەردەكەوێت، كە ناكۆكی لەنێوان باڵەكانی ناو یەكێتی دا هەیە لەبارەی دۆسیەكە، ئەمە لەكاتێكدایە كەسێك بەناوی محەمەد شێخ نوری وتارێكی نووسیوە لەسەر وێنەكانی غالب محەمەد، باس لە دوو وێنەی جیاواز لە كاتێكی كەمێك جیاواز لە یەكتر دەكات و ئاماژە بەوە دەكات لەوێنەكەدا غالب محەمەد لەدوو وێنەدا سیمایی جیاواز بووە، دەنووسێت”لەوێنەی دووەمدا کە هی ئێوارەی ئەمڕۆیە و بەشداری لەبەرنامەی تاوتوێی کەناڵی NRT یدا کردووە ، دەردەکەوێت لەفافەکەی سەری غالب محەمەد چەند هێندە لەقەبارەی ئەو لەفافەی ڕۆژی یەکەم و دووەم بەسەرییەوە بوو زیاترە ..!! وە ڕوخساری غالب محەمەد بەدیاری کراوی (ژێر چاوی) بووە بە پەڵە وەک ئەوەی چەندجارێک و بە بۆکسی بەهێز لێی درابێت ، ئەگەر دیسان بەراوردی وێنەی یەکەم و دووەم بکەین بەڕوونی هەستی پێدەکرێت ڕۆژی یەکەم و دووەم بچووکترین شوێنەواری لێدان وە یاخود شێواوییەکی زۆر سادەش بەڕوخساری غالب محەمەدەوە نەبووە ، ئەی ئەمڕۆ کە 3 ڕۆژ تێدەپەڕێت ژێر چاوەکانی بۆچی وا بەخێرایی پەڵەی تێکەوتووە”.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات “ئەگەر بەشێوەیەکی مەنتیقی و زۆر بەسادەیی بیربکەینەوە درک بەوە دەکەین ، کەسێک بەدەستێکی چەقۆ بووەشێنێت ، هەرگیز ناتوانێک بەتەنها بەدەستێکی تری بۆکس بۆ دوو شوێنی تەواو دیاریکراو و هاوشێوە یاخود بەرامبەر بەیەکتری بووەشێنێت و برینداریان بکات ..!! بەتایبەت ئەگەر هێرشێکی تاوانکاری و خێرا بێت ( لەچەند چرکەیەکدا ) ئەنجامدرابێت ..!!
هەر ئەو پەیچە لە سیناریۆیەكی تر دا ئاماژە بە هاوسەری كەسی هێرش بەر بۆ سەر غالب محەمەد دەكات كە گوایە لە دۆسیەكە گوتوویەتی هاوسەرەكەم بۆ پارەی ئەوەی كردووە لەكاتێكدا پۆلیسی سلێمانی لە پەیچەكانی تریش ئاماژەی بەوە داوە كە گوایە كەسی هێرش بەر كە لە چركەساتی یەكەمدا وێنەی بڵاو كرایەوە، بۆ شوێنێكی نادیاری هەڵاتووە، ئەوە لەكاتێكدایە پەیچێكی تر بەناوی درەو میدیا وێنە ناونیشان و چەندین زانیاری تری هەر لە شەوی یەكەمدا لەبارەی هێرش بەرەكە ئاشكرا كرد كە نیشانەی پرسیاری لەسەر كۆی ناكۆكی نێوان دەزگا ئەمنیەكان و میدیاكان و بەرپرسان و بۆچوونی غالب محەمەد لەو بارەیەوە ئاشكرا دەبێت، لەكاتێكدا ئەو پەیچە كەسی هێرش بەر بەوە دەناسێنێت كە گوایە ناوبراو 20ساڵ بەر لە ئێستا لە ناو هێزێكی پێشمەرگەی سەر بەپارتی پێشمەرگە بووە، كە ئێستا ئەو سوپایەی ناوی سوپای رزگاریە زیاتر لە 20 ساڵە بوونی نەماوە.
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە تەنها یەك رێگا هەیە بۆ نەشكاندنەوەی دۆسیەكە بەسەر ئەو باڵەی ناو یەكێتی ئەویش ئەوەیە ئاشكرا بكەن كە بلێن (غالب محەمەد) خۆی سیناریۆكەی دروست كردووە، بەم شێوەیە دەتوانن خۆیان لەو فەزیحەتە دەرباز بكەن مەگەر نا روونە كە ئەو دۆسیەیە سیناریۆیەكە و باڵێكی یەكێتی بۆ لێدان لە لایانێكی سیاسی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و كێشە ناوەخۆیەكان دروستی كردووە”.