کەشناسی : شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك جار هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، هه‌ندێك جار نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانیش ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی چوارشه‌ممه ، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك كات بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران و باران هه‌یه.