وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ سەردانی بەغدا بکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم بە یاوەری شاندێکی باڵای وەزارەت بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک سەردانی بەغدا دەکات.
ئامانج لەو سەردانە، تاوتوێکردنی پرسەکانی پەیوەست بە هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و فیدراڵ و هەماهەنگی زیاترە لە بواری شایستە داراییەکان و کۆمپانیا و کارگە و مۆڵەتەکان، دۆزینەوە چارەسەری کێشەکانی بەردەم بازرگانان و خاوەن کارگەکان لە هەرێمی کوردستان