كوردستان لە چاوەڕوانی سەردانێكی گرنگ
لە هەر سوچێکی یاریگای ” فرانسوا حەریری ” لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق ، ئامادەکاریە لۆجستی و ئەمنی و کلتورییەکان بەردەوامە بۆ پێشوازی لە سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی پاپا فرانسیس کە لە ڕۆژی 5 ی ئازارەوە تا 10 ی ئازار دەست پێدەکات.
یاریگاكە بەناوی کەسایەتی سیاسی ئاشوری مەسیحی فرانسوا حەریری، کە سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێک بوو لەوانەی کە بەشداری ناو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بووە، ناونراوە وە لە ئەنجامی پەلامارێکی تیرۆریستی لە ساڵی 2001 دا شەھید كراوە،
ئەوەش ئاستی تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان دا لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەردەخات، بەبێ هەستیاری دوو لایەنە، لە ئەزموونی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەرێمی لە باقی عێراق جیاکردۆتەوە.