په‌رله‌مانتارێك گه‌نده‌ڵييه‌كى گه‌وره‌ له‌ شارى سلێمانى ئاشكرا ده‌كات

په‌رله‌مانتارێكى فراكسيۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان گه‌نده‌ڵييه‌كى گه‌وره‌ له‌ شارى سلێمانى ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێ : زەوی دەرگای گەورەی گەندەڵیە.
عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح، په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌ په‌يجى تايبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يس بووك نووسيويه‌تى : “بەبەخشینەوەو داگیرکردن و ھەرزانفرۆشکردنی ژمارەیەکی زۆر زەوی، بەرپرسان خۆیان و دەوربەریان کردە خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار، ڕۆژێک بەناوی پرۆژەی نیشتەجێبون و مۆڵی بازرگانی و مەخزەن و پێشەنگای ئۆتۆمبیل و ڕۆژێکیش بەناوی ھێزی ئەمنی و سەربازی.
ده‌شڵێ : ٢٢ پارچە زەوی مەتر مەتر دەفرۆشن،ئەمە یەک دۆسیەیە لە دەیان.”
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ به‌و زه‌وييه‌ ده‌كات له‌شارى سلێمانى گه‌نده‌ڵى تێدا كراوه‌ و نووسيوويه‌تى:”لەسەر بەرزە پردی کۆبانی و ڕێگای ھەواری شار، ٣٢ ھەزار مەتر دراوە بە سێ کەس ، ئەم زەویە بەنرخ خۆی ئەگەر بفرۆشرایە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلاری دەکردو دەتواندرا بکرێتە پرۆژە بۆ خزمەتی سلێمانی.”
له‌كۆتاييدا عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح ده‌لێ :” بۆ کۆی ئەم دۆسیانە بەدواداچوون دەکەین.
Back to top button