نەوتی ئێران گەیشتە ئەمریكا

دوای سی ساڵ سایتی چاودێری دەریایی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەوتی ئێرانی هاوردە کردووە کە لە کەنداوی عومانەوە هەناردەی کردووە.

پێگەی TankerTrackers کە بە شوێن هاتوچۆی كەشتی دەرەوەی وڵات دەکەوێت، لە تویتێیدا ڕایگەیاند،”  ئەمە بۆ یەکەم جارە ئەمریکا لە ماوەی 30 ساڵدا نەوتی خاوی ئێرانی هاوردە بکات.

پێگەى TankerTrackers ئەوەشی خستۆته‌ڕوو، كه‌ ئەو بارگەی دەستی بەسەردا گرتووە بەبەهای زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوە،

هەروەها پێگه‌كه‌ ئەوەشی خستەڕوو ، کە نرخەکەی لەنێوان 120 ملیۆن دۆلار بۆ 130 ملیۆن دۆلارە.

دەست بەسەرداگرتنەکە دوای سکاڵایەکی وەزارەتی دادی ئەمریکا دێت کە داوای دەست بەسەرداگرتنی نەوت دەکات، چونکە داهاتەکەی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک گاردی شۆڕه‌شی ئێران دەڕۆن.

 

Back to top button