ڤاکسینى دژ به كۆرۆنا گه‌يشته هەرێمی کوردستان
پێنج هەزار ژەمە ڤاکسین له چینەوە گه‌يشته هەرێمی کوردستان و، هەفتەی داهاتووش کاروانێکی دیکەی ڤاکسین دەگاتە عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدا دەبێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنج هەزار ژەمە ڤاکسین لەلایەن چینەوە بۆ هەرێمی کوردستان دابینکرا پێكوته‌كه ئاماده‌یه و ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان .
وه‌زيرى ته‌ندروستى راشيگه‌ياند:” له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌و كه‌سانه ده‌كوترێن، كه له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنان، به تایبه‌تی تیمه ته‌ندرووستییه‌كان.
گوتيشى ، “لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین جار چین هاوکاریی پێشکێشی هەرێمی کوردستان کردووە،
د.سامان به‌رزنجى دەشڵێت “لەگەڵ وەزیری تەندروستیی عێراق لە پەیوەندیدا بووین و پێی راگەیاندووین هەفتەی داهاتوو کاروانێکی دیکەی ڤاکسین دەگاتە عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدا دەبێت”.
لاى خۆشيه‌وه نی رووچی، کۆنسوڵی چین له هه‌رێمى كوردستان گوتی “ئەم ڤاکسینە هاریکارییەکی دۆستانەیە بۆ عێراق و هه‌روه‌ها هەرێمی کوردستان”.
هاوكات دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ى كاتى دابه‌شكردنه‌كه راگەیاند: ” بەمزووانە میکانیزمی دابەشکردنی ڤاکسین بە فەرمی رادەگەیێنین و زۆرى پێناچێت”.