لیژنه‌كانی ناوخۆ و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داوای ئاشكرا كردنی ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌ی راده‌ستكردنی مسته‌فا سه‌لیمی ده‌كه‌ن

 

دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو مسته‌فا سه‌لیمی زیندانی سیاسی له‌ رۆژ ئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زیندانی دیكه‌ له‌ زیندان رایانكردوو خۆی گه‌یانده‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌ لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ له‌ رێگای ده‌روازه‌ی سه‌یرانبه‌ند راده‌ستی ئێران كرایه‌وه‌، ئه‌و رووداوه‌ كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ جۆرێك به‌ سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌ك پێكهات بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ راستی رووداوه‌كه‌ به‌ڵام تا ئێستا زانیاریه‌كان ئاشكرا نه‌كراون.

رزگا عیسا سوار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ پێشتر دوو جار نووسراومان له‌ لێژنه‌كانی ناوخۆ مافه‌كانی مرۆڤ داوه‌ته‌ به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئاشكرا كردنی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ رووداوی راده‌ستكردنی مسته‌فا سه‌لیمی گیراوی سیاسی به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی راشیگه‌یاندووه‌ لێره‌وه‌ جارێكی دیكه‌ جه‌خت له‌ داواكاری ئاشكرا كردنی زانیاریه‌كان له‌ باره‌ی ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ راده‌ستكردنی مسته‌فا سه‌لیم و دواتر شه‌هید كردنی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌كه‌ین.

 

 

Back to top button