وه‌زیری رۆشنبیری رێگری ده‌كات له بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبێك له باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانی سنوری سلێمانی
دواى ئه‌وه‌ی جەلالی سام ئاغا، سەرۆكی پێشووتری دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی داوای له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانكرد كه ژماره‌ی سپاردن بده‌ن به كتێبیێكی كه تایبه‌ته به گه‌نده‌ڵیه‌كانی سنوری سلێمانی به‌ڵام داواكه‌ی له لایه وه‌زاره‌ته‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه نووسه‌ریش لله په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی وه‌زیری رۆشنبیری كردووه، ڕوونی ده‌كاته‌وه كە به‌شێكی ناوه‌ڕۆكی كتیبه‌كه‌ی، ئه‌و كه‌سانه بێزار ده‌كا كه له سلێمانی خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی و تاڵانكردنی موڵكی گشتی بوون، داواش ده‌كا ڕێ له چاپكردنی نه‌گیرێ.
جەلالی سام ئاغا، سەرۆكی پێشووتری دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی له به‌رامبه‌ر رێگری كردن له چاپكردنی كتێبه‌كه‌ی له نامه‌یه‌كدا كه بڵاوی كرۆدته‌وه ڕه‌خنه له‌وه ده‌گرێ كه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه سانسۆر له‌سه‌ر چاپكردنی كتێبه‌كه‌ی دانراوه و دووپاتی ده‌كاته‌وه: “ئەم كتێبە ئەو كەسانە بێزار دەكات كە لە دەمێكدا ئێمە سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی بووین، ئەوان خەریكی گەندەڵی و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی گشتی بوون، بۆیە بەم كتێبە ئەوان قەڵس و وەڕس دەبن”.
هه‌روه‌ها سەرۆكی پێشووتری دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی رایگه‌یاندووه كه ناوەڕۆكی كتێبەكه‌ی، هیچ بابەتێكی نوێی دۆكۆمێنتی فەرمانگەیی تێدا نییە ئەگەر هەر گەندەڵێكیش، لە بەڵگەنامەیەكی فه‌رمیدا ناوی هاتووە، یان بە دەستپیس باسكراوە و ئەویش پێی وابێ ڕاست نییه، دادگا له‌به‌رده‌میاندا كراوه‌یه.
سه‌رۆكی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی، به سه‌رسووڕمانه‌وه، ده‌ڵێ: “ئێرە دەرفەتێكی باشە تا ئەوە بڵێین كاتێك گەندەڵكار و بەدناوێكی ئەم هەرێمە كتێبێكی لەسەر ئێمە و دیوانی چاودێریی دارایی بڵاوكردەوە بێ ئەوەی بوێرێ كە ناوی خۆی یان هیچ ئامادەكار و نووسەرێكی لەسەر دابنێ و دەیان تۆمەت و تەشهیری بێ بنەمای خستە پاڵ خۆمان و هەموو سەربازە ونەكانی دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی، بە هەزاران دانەی لەسەر حسابی پارەی دزراوی میللەت لێ چاپ كرد و لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوی كردەوە، وەزارەتەكەی ئێوە و سانسۆرەكەتان لە كوێ بوون؟“.