کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوەڕاستی عێراق کرایە ئامانج-

 

 

بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق تەقییەوە.

 

لەمبارەیەوە ئەفسەرێک لە پۆلیسی پارێزگای بابل رایگەیاندووه‌، بۆمبێک کە لەسەر رێگای خێرای بابل چێنرابوو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تەقیوەتەوە.

 

بە گوتەی سەرچاوەکە، تەقینەوەکە زیانی گیانی و ماددەی نەبووە. تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە. ئه‌مه‌ به‌ جۆرێك ١٠ ھەفتەدا، ئەمە ٢٨ەمین جارە کاروانی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ژمارەیەک ناوچە دەکرێنە ئامانج.

 

Back to top button