سكای نیوز: هه‌رێمی كوردستان جوانترین نمونه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

 

پرسی سه‌ردانی كردنی پاپای فاتكیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ ئێستادا بووه‌ته‌ مژاری گه‌رمی ناوه‌نده‌ میدیاییه‌كانی جیهان و به‌ جۆرێك ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌شی عه‌ره‌بی له‌ راپۆرتێكدا له‌ باره‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ جوانترین شێوه‌ ناو ده‌بات و ده‌نووسێت پاپا بۆ بینینی ئه‌و دیمه‌نه‌ جوانه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

لە راپۆرته‌كه‌ی بەشی عەرەبیی ماڵپەڕی کەناڵی (سکای نیوز) داهاتووه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان پێکەوەژیانی ئایین و نەتەوە جیاوازەکان بەبێ بوونی هیچ هەستیاریی و دەمارگیرییەک، بوونی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ خەسڵەتێکی هەرێمی کوردستان ناودەبات و ده‌نووسێت ته‌نانه‌ت یارگایه‌كی وه‌رزشی به‌ ناوی كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری سیاسی به‌ ئاین مه‌سیحی ده‌كات، کە سەرکردەیەکی مەسیحیی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بووە

هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه‌ نووسیویه‌تیشی: پێكه‌وه‌ ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان خاڵێکی جیاکەرەوەی هەرێمەکەیە له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌روه‌ها له‌ زاری هاووڵاتیه‌كی مه‌سیحیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌ ساڵه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان رایكردووه‌ ده‌لێت هەستم بە هیچ جیاکارییەکی ئاینی و نەتەوەیی نەکردووە، هیچ ترسێکم لەسەر کار و شوێنی ژیانم نەبووە“

سکای نیوز ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەموو مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا بەهۆی هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ناوچەکانی خۆیان بەجێ هێشتووە و لە هەرێمی کوردستان بە ئازادی دەژین و کار دەکەن و باسی عەنکاوەی نزیک هەولێری کردووە و بە تاکە ناوچەی مەسیحینشینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوی بردووە، کە ژمارەی مەسیحییەکان تێیدا روو لە زیادبوونە

Back to top button