پارێزگاری ھەولێر لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە٣ی٣ی٢٠٢١ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی شاری ھەولێر کۆ ببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە زنجیرەیەک سەرداندا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە.

باس لەوەشکراوە، بڕیارە کاتژمێر١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر و مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان بکات و دواتریش سەردانی لایەنەکانی دیکەش بکات.

Back to top button