گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی میدیای لاهور جەنگی بەدرۆ دەخاتەوە

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی میدیای لاهور جەنگی بەدرۆ دەخاتەوە

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هەواڵێكی چەواشەكارانەی میدیای لاهور جەنگی لەبارەی دەستگیركردنی سێ ئەفسەری پارتی دیموكراتی كوردستان بەدرۆ دەخاتەوە.

پاش ئەوەی شەوی رابردوو میدیای لاهور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر هەواڵێكی بێ بنەمایان بڵاو كردەوە، گوایە سێ ئەفسەری پارتی دیموكراتی كوردستانیان دەستگیر كردوە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هاتە دەنگ.

سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكیدا لەبارەی دەستگیركردنی سێ ئەفسەری پارتی، بۆ ماڵپەڕی (SNN)ی سەر بە یەكێتی رەتیكردۆتەوە بابەتی لەم جۆرە هەبێت و تەنانەت نەشیویستوە لەمبارەیەوە هیچ لێدوانێك بدات.

Back to top button