كەشناسی هەرێم : كاریگەری شەپۆلی بارانبارین زیاتر دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی پێنجشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاكه‌دا، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.