نزیکەی 10 مووشەك لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کەوتنە خوارەوە

بنكه‌ی عه‌ینولئه‌سه‌د له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نبار له‌ رۆژئاوای عێراق مووشه‌كباران كرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسێکی ئەمنی بە میدیا نێوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند: بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێت بە نزیکەی 10 مووشەکی جۆری کاتیۆشا بۆردومان کرا.

تا ئێستا‌ زانیاری له‌باره‌ی زیانه‌ ماددی و گیانییه‌كانه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندراوه‌، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و مووشه‌كانی گیراونه‌ته‌ بنكه‌كه‌، له‌ جۆری كاتیۆشا بووه و ژماره‌یان ده‌ مووشه‌ك بووه‌‌

 

Back to top button