رۆژنامەی هەولێر بۆ غازی كەركووكی: چوارپێیەک
رۆژنامەی هەولێر
غازی كەركوكی ئەندامی سەركردایەتە تازەكەی یەكێتی نووسینێكی لە فەیسبووكەكەی خۆی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا بێڕێزی بە ڕەمزی گەلی كوردستان كردووە و پەشیمانی خۆی ڕاگەیاندووە لەوەی ڕۆژێك لە ڕۆژان خزمەتێكی دۆزی گەلەكەی كردبێت. ئەم شەخسە كە ماوەیەكە بەهۆی بێڕێزی و زماندرێژییەكانی دەیەوێ ناوبانگێك لەنێو بازاڕی جنێوفرۆشیدا پەیدا بكات لەنێو سەركردایەتیی حزبەكەی خۆشی بە كەسێكی سووك دەزانرێ و ناوی چوارپێی لێ نراوە. بەڵام پرسیار لێرەیە ئەگەر ئەم مەخلوقە چوارپێ بێت ئەی لەناو سەركردایەتیی حزبێكی سیاسی چۆن جێگەی بووەتەوە؟
خۆ ئەوە وەسفەی سەركردایەتیە تازەكەی یەكێتی بۆ غازی هەیەتی زۆریش لە شوێن خۆیەتی. ئەگەر ئەو تۆزێك هۆشی هەبا و ئاوڕێكی لە مێژووی مەدرسەكەی و كردەوەكانیان بدابایە، تێدەدەگەییشت كە ئەمانە چەندە بۆ گەلی كورد و خەڵكی نیشتیمانپەروەر و تەنانەت هاوڕێكانیان كارەساتبار و پڕ لە ناپاكی و خەنجەرلەپشتدان و تەڵەكەبازی و درۆ و دەلەسە بوونە. بەم پێیە ئەگەر كەمێك شەرمی بەخۆی با دەبوایە تاهەتایە دەمی خۆی داخستبا و لە كونجێك بۆ خۆی دابنیشتبایە. ئەگەر ئەو زاتە كەمێك لە مانای ڕێزگرتن تێگەییشتبا ئەوا ڕێزی خوالێخۆشبوو مام جەلالی دەگرت كە لە دوا وێستگەكانی تەمەنیدا دوای ئەو هەموو ئەزموون و هەوراز و نشێوە چۆنچۆنی باسی بارزانیی نەمر و ڕێبازەكەی و پارتی و پەشیمانبوونەوەی كردووە.
خەڵكی كوردستان زۆر چاك لە عەقڵ و سلووكی جاشبوون تێدەگەن و كۆدەكانی خیانەت دەناسنەوە. هەرگیزش تەوقوعی ئەوە لەو تەرزە مەخلووقانە ناكەن ڕۆژێك لە ڕۆژان تەنانەت یەك حەرفیش بۆ بەرژەوەندیی گەلی كوردستان لە دەمییان بێتە دەر. دەبێ غازی و كەسانی وەك ئەو هۆشیان بێننە بەر خۆ، كە بەلای گەلی كوردستانەوە تەقییم و قسەی كەسانی بێ قەزییە و بێ نەزاكەت یەك تۆسقاڵ بەهای نییە. ڕاستە لەم سەردەمەدا خەڵكی بێ بەها و ئاست نزم ئەوەیان بۆ ڕەخساوە كە ببرێنە سەركردایەتی حزبێكی سیاسی بەڵام لە بەرانبەردا بە ملیۆنان ڕۆڵەی نیشتمانپەروەر و ڕەسەن و كوردپەروەر هەن كە ئامادەن بۆ بەرگری لە ڕەمز و كەرامەت و شكۆی گەلەكەیان خۆیان فیدا بكەن. چوارپێبوون و ناپاكبوون ئەویش لە یەك كاتدا دیاردەیەكی قێزەوەنی ناو سیاسەتی كوردییە بەڵام ئەمانە هەمووی دیاردەی كاتی و ڕاگوزەرن، ئەوەی لەسەر باتڵ بنیات نرا بێت هەر باتڵە.