پێنج وڵات نرخی دراوەكانیان دەشكێن

دانیشتوانی پێنج وڵاتی عەرەبی له‌وانه‌ سوریا، لوبنان، عێراق، یەمەن و سودان، لەژێر کاریگەری نزمبونەوەی وردە وردەی دراوی ناوخۆییدان بەرامبەر دۆلار.

دراوی لوبنانی بۆ هەر دۆلارێک 10 هەزار لیرەی تۆمار كرد ئەمەش لە ئاستێکی بێ وێنەدا بوو بۆ دراوەکە، کە بەهۆی داڕووخانی داراییەوە زیانی پێگەیشت بوو ، ئەوەش بۆته‌ هۆی ئاژاوە و شڵەژانی ناوخۆیی له‌و وڵاته‌.

هەروەها دراوى سوری، دابەزینی ڕیکۆردێکی نوێی لەبەهای خۆی لەبازاڕی هاوتەریبدا تۆمارکرد بۆ گەیشتن بە بەردەرگای 4 هەزار لیرە بەرامبەر دۆلارێك، لەوڵاتێکدا کە ململانێکە دەچێتە دەیەمین ساڵییەوە .

Back to top button