جەیشولعەدل ئۆتۆمبێلێکى سوپاى پاسداران دەکاتە ئامانج

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز، “جەیشولعەدل” میلیشیا موسڵمانە بەلووچییەکان دوێنێ سێشەممە ئۆتۆمبێلێکى سوپاى پاسدارانیان لە باشوورى رۆژهەڵاتى ئێران کردۆتە ئامانج. ئەمەش، دوابەدواى ئەو نائارامییانە دێت کە هەفتەى رابردوو ئەو ناوچەیەى گرتبۆوە.
هاوکات. بە گوتەی محەممەد هادى مەراشی، جێگرى پارێزگارى سیستان و بەلووچستان، ئەو ئۆتۆمبێلەى کە کراوەتە ئامانج دەگەڕێتەوە بۆ بەشی ئەندازیاریی سوپاى پاسداران.
هەروەها، بە پێی راگەیاندنى سوپاى پاسدارانیش، لە دەرئەنجامى ئەو پەلامارەدا سەربازێکیان بریندار بووە و یەکێکى تریشیان تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.
جەیشولعەدل، میلیشیایەکی سوننە مەزهەبن لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران چالاکییان هەیە و خۆیان بە داکۆکیکار لە مافی سوننەکانی بەلووچستانی ئێران دەناسێنن و لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناسێندراون.
Back to top button