هەولێر: دەست بەسەر 2 بار دەرمانی قاچاخدا گیرا

گوته‌بێژى پۆلیسی هەولێر رايده‌گه‌ينێت : دەستيان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گرتووه‌، کە دەرمانی قاچاخیان بارکردووە و بەنیازبوونه‌ ساخی بکەنەوە له‌ ده‌رمانخانه‌كان.

 

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، رايگەیاند،”بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لە گەڕەكی (منارە) دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (كیا – بارهەڵگر)دا گرت، كە بڕێكی زۆر دەرمانیان بێ مۆڵەت و بە شێوەیەكی نایاسایی و ناتەندروست باركردبوو.”
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، گوتيشى :” شوفێرانی هەردوو بارهەڵگرەكە بە ناوەكانی (ب.ع.ع) و (ش.ح.س) لەگەڵ هەردوو ئۆتۆمبێلەكە رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانى ناوەڕاست كران بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەریان.
Back to top button